riboflavin

ناوی گشتى: Vitamin B2
ناوى کیمیایی: riboflavin
زیادکراوە لەلایەن:
azhin_arsalan22
دەربارە:
یەکێکە لە کۆمەڵەی ڤیتامین بییەکان
کەلە ناو ئاودا دەتوێتەوە و ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی وزە بەیارمەتیدانی میتابۆلیزمی چەوری و کاربۆهیدرات و پرۆتینەکان .
گرنگی و ڕۆڵی ئەم ڤیتامینە ئەوەیە کە یارمەتیمان ئەدات لە خۆپاراستن لە هەندێک جۆری شێرپەنجە وەک شێرپەنجەی منداڵدان بەهۆی ڕێگری کردن لە تێکچوون و لەناوچوونی ترشی ناوکی (DNA) ناو خانەکان و بونیادی خانەکانی لەش
سودەکانی تری ئەم ڤیتامینە
١.ڕێگری کردن لە شەقیقە
٢.پاراستنی تەندروستی چاو
٣.چالاککردنی کۆئەندامی دەمار
٤.چارەسەرو ڕێگری كردن لە كەمخوێنی
٥.یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن
٦.كەمكردنەوەی گرژبوون و تەشەنووجاتی ماسولكەكان
٧.كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیەكان دڵ و بۆرییەكانی خۆین و پاراستنی تەندروستی جگەر
نیشانەکانی کەمی ئەم ڤیتامینە :
١. کەمخوێنی
٢.بێهێزی و بێ تاقەتی بەردەوام
٣.هەوكردنی قورگ یان ناودەم یان زمان
٤.بوونی كێشە لە دەمارو كۆئەندامی دەمار
٥.كێشە لە زیندەچاڵاكی (میتابۆلیزم)
گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک :
گۆشتی سوورو ماسی و گۆشتی پەلەوەر، قەڕنابیت ، سەوزە گەڵا تۆخەكان : وەك سپێناخ ، بڕۆكلی قارچك ، ئەڤۆگادۆ ، چەرەزات ، پەتاتەی شیرین ، مەعدەنووس .