ascorbic+acid

ناوی گشتى: Vitamin C
ناوى کیمیایی: ascorbic+acid
زیادکراوە لەلایەن:
azhin_arsalan22
دەربارە:
ڤیتامین c
ڤیتامین c یەکێکە لە ڤیتامینە بنەڕەتیەکان کە پێویستە بۆ گەشەکردن و چاککردنەوەی شانەی هەموو بەشەکانی لەش،ڤیتامین c یەکێکە لەو ڤیتامینانەی لە ئاودا دەتوێتەوەو لەشی مرۆڤ ناتوانێت دروستی بکات. بۆیە پێویستە بە شێوەیەکی بەردەوام بە ڕێژەی پێویست ڕۆژانە چ لەڕێ خۆراك یان تەواوکەری خۆراک وەربگیرێت،ڤیتامین c ڕۆلێکی گرنگ لەجەستەدا دەگڕێت وچەندین سودی تەندروستی ھەیە.
سودەکانی ڤیتامین c
ــ مەترسی نەخۆشی درێژخایەن کەم دەکاتەوە لەبەرئەوەی ڤیتامین c دژە ئۆکسانێکی بە ھێزە.
ــ یارمەتی نزم کردنەوەی پەستانی خوێن دە دات .
ــ یارمەتی کەمکردنەوەی ئەو ھۆکارانە دەدات کە دەبنە ھۆی نەخۆشیەکانی دڵ .
ــ ڤیتامینc دە بێتە ھۆی کەمکردنەوەی ترشی یوریک ، بەرزی ترشی یوریک دە بێتە ھۆی نەخۆشی( Gout )ھەوکردنی جومگەکان .
ــ ڕێگری دەکات لە کەمبونەوەی ئاسن لە جەستەدا، ئاسن چەندین کاری گرنگ لە جەستە دا دەکات ڤیتامین c یارمەتی ھەڵمژینی زیاتری ئاسن دەدات .
ــ دە بێتە ھۆی بە ھێز بوونی سیستەمی بەگری لەش ،یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی وەرگرتنی ڤیتامین c ئەوەیە کە بەرگری زیاد دەکات ، بەو هۆیەی کە ڤیتامین سی لە زۆر بەشی کۆئەندامی بەرگریدا بەشدارە . ڤیتامین C یارمەتی ی بەرهەمهێنانی خانە سپییەکانی خوێن دەدات کە بە لیمفۆوسیت و فاگۆسایت ( lymphocytes and phagocytes) ناسراوە ، کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی لەش دژی هەوکردن. ، ڤیتامین C بەشێکی بنەڕەتییە لە سیستەمی بەرگری پێست . بەشێوەیەکی چالاک دەگوازرێتەوە بۆ پێست، کە دەتوانێت وەک دژە ئۆکسێن کار بکات و یارمەتیدەر بێت لە بەهێزکردنی بەربەستەکانی پێست.
ــ پارێزگاری دەکات لە بیرەوەری و مەترسی تووش بوون بە نەخۆشی (dementia) خەڵفان کەم دەکاتەوە .
ــ دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی سترێس .
ــ یارمەتی زوو ساڕێژکردنی برین دەدات .
ــ بە شدارە لە دروستکردنی کۆلاجین .
ــ بە سودە بۆتەندروستی ئێسک و ددان.
ــ تەندروستی قژ باشتر دەکات .
ھەندێ لە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین c.
ــ وەرینی قژ .
ــ لاوازی بەگری جەستە .
ــ درەنگ ساڕێژبوونی برین.
ــ خوێن بەربوونی لووت .
ــ ھەبوونی ئازارو ئاوسان لە جومگەکان .
ــ وشک بوون و زبری پێست .
ــ کەم خوێنی
ــ لاوازی مینای ددان
ــ ھەست کردن بەماندوویەتی لە کاتی ئاسایی
کۆمەڵێ لەو خۆراکانەی ڤیتامین c یان تێدایە .
ــ لیمۆ
ــ پرتەقاڵ
ــ کێوی
ــ شلیک
ــ بڕۆکلی
ــ کەلەم
ــ قڕنابیت
ــ ئەنەناس
ــ تەماتە
ــ کاڵەک
ــ بیبەری شیرن
ــ سپێناغ